ئەو ژنەی دوێنێى لە کەلار سوتا ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا

ئەو ژنە تەمەن ٣٠ ساڵەى دوێنێ لەشارۆچکەی کەلار، سوتا، لەبەر زۆری ڕێژەی سوتانەکەی لە نەخۆشخانەى سوتاویی گیانی لەدەستدا.


دوێنێ، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ژنێک بەناوی ساجیدە اسماعیل، لەدایک بووی ۱۹٨٨، سوتا و ڕاشگەیەندرابوو، کە خۆى خۆى سوتاندووە، ئەمڕۆ بەهۆى زۆرى ڕێژەى سوتاویەکەیەوە گیانى لەدەستدا.

لەمیعە محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاڕبونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لە گەرمیان، بۆ ڕۆژنیوز وتی : ساجیدە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری کەلار، ڕێژەی سوتانەکەی زیاتر لە ٩٠% بووە.

هەروەها، ناوبراو باسی لەوەشکرد، لەبەر ئەوەی ژنەکە سکاڵای نەبووە و مێردەکەی لەماڵ نەبووە، تەنها وەک شایەتحاڵی ڕووداوەکە وتەی لێ وەرگیراوە و دەستگیرنەکراوە.

د.ع