بۆینگ فڕینی فڕۆکەکانی ٧٣٧ ماکسی قەدەغە کرد

گرووپی کۆمپانیاکانی بۆینگ بۆ بواری فڕۆکەوانی ئەمریکی، کێشەیەکی نوێی لە سیستمی فڕۆکەکانی جۆری ٧٣٧ ماکس ئاشکرا کردو بۆ ماوەیەکی کاتیش فڕینی ئەو جۆرە فڕۆکەیەی قەدەغە کرد، تا ئەوکاتەی کێشەکە لە سەرجەمیاندا چارەسەر دەکرێت.


کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ دەستەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا دەستیان بە چارەسەرکردنی کێشەکە کردووە، بەبێ ئەوەی باس لە جۆری کێشەکە بکات ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەیەکیتر بۆ سیستمی کارپێکردنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە دادەنێن.

پاش دوو ڕووداوی گوماناوی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧ ماکس لە دوو ساڵی ڕابردوودا، کۆمپانیای بۆینگ دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی فڕۆکەکانی بەتایبەت جۆری ٧٣٧، لە ئێستاشدا چەند وڵاتێک بەکارهێنانی ئەو جۆرە فڕۆکانەی قەدەغەکردووە.

س.ح