بەتۆمەتی بەرزکردنەوەی نووسراوێک دایکێکی تەمەن ٧٠ ساڵ ڕەوانەی بەندیخانەکرا

دایکێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بەناوی ڕایفە ئیناتچ، دانیشتووی فارقین-ی ئامەد، بەهۆی ئەوەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش لە خۆپیشاندانێکدا نووسراوێکی بەدەستەوەبووە، ئەمڕۆ لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە سزای سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ ڕۆژی زیندانی بۆ بڕایەوە، ڕەوانەی گرتووخانەی پیتی Dی ئامەد کرا.


رایفە ئیناتچ-ی تەمەن ٧٠ ساڵ لە گوندی هەجیجا-ی ناوچەی فارقینی ئامەد دەژی و نەخوێندەوارە، بە بیانووی ئەوەی کە لە ڕێپێوانێکدا لە ٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٩ پانکارتێکی هەڵگرتبوو تێیدا نووسرابوو "گەنجان گیانفیدای ئاپۆن"، دۆسیەی لێپرسینەوەی بۆ کرابووەوە، ئیناتچ لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا، لە ساڵی ٢٠٠٩دا دەستبەسەر کرابوو، دواتر ڕەوانەی دادگای ئامەد کرابوو، دوای ئەوەی وتەی لێ وەرگیرابوو، ئازاد کرابوو.

لە ئەنجامی ئەو لێپرسینەوەی کە لە ئیناتچ کرابوو، بە بانگەشەی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن" و "لەگەڵ ئەوەی ئەندامی ڕێکخستنیش نییە، بەناوی ڕێکخستن تاوانباریان کردووە" دۆسیەی بۆ کرایەوە، شەشەمین دادگای سزای قورسی ئامەد بانگەشەکەی دژی ئیناتچی قەبوڵکرد و بە هەمان تاوان و بانگەشەوە، سزای ٣ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیکردنی بۆ بڕییەوە.

دادگای باڵا سزاکەی ئیناتچی هەڵسەنگاند، بریاری دادگا هەرێمییەکەی پشتڕاستکردەوە، ئیناتچی تەمەن ٧٠ ساڵە و دایکی ٧ منداڵ، بە سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ ڕۆژ سزای زیندانیکردنی بۆ بڕایەوە، لە ٢٧ی ئاب دەستبەسەر کرا و دوای ئامەدەبوونی لە دادگا، ڕەوانەی گرتووخانەی پیتی Dی ئامەد کرا.

"کێشە تەندروستییەکانی قورستر دەبن"

خزمەکانی ئیناتچ، ڕایانگەیاند، بەهۆی تەمەنی زۆرەوە، چەندین کێشەی تەندروستی هەیە و وتیان: "ئەگەر لە گرتوخانەدا بمێنێەوە، کێشە تەندروستییەکانی قورستر دەبن".

د.ع