بەرگدرووی وەقفی ژنانی مەخمور ٢٠ ساڵە بەردەوامە لە کارکردن

بەرگدرووی وەقفی ژنانی مەخمور کە ٢٠ ساڵە بەردەوامن لە کارکردن، بەگوێرەی وەرز جلوبەرگ بۆ ژنان دەدوورێت، کارمەندێکی بەرگدرووەکەش دەڵێت، کە هەر وەرزەو جلوبەرگی تایبەتی خۆی هەیە و دەبێت بەپێی ئەو بەرگ بدوورین.


بەرگدرووی وەقفی ژنانی کامپی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور ماوەی ٢٠ ساڵە لە سەختترین دۆخەکاندا بەردەوامە لە کارەکانی، غوربەت ئیزەر یەکێک لە کارمەندەکانی ئەو بەرگدرووە بۆ ڕۆژنیوز دووا.

لەو بەرگدرووەدا زیاتر جلوبەرگی منداڵان و ژنان دەدوورێت، ئەوەش بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت.

ئیزەر دەڵێت: لە وەرزەکانی بەهار و پاییزدا زیاتر جولەبرگ دەدوورین، ئەوەش دوو جۆر جلوبەرگی جیاواز دەخوازێت، لە وەرزی بەهاردا زیاتر شاڵ و جلوبەرگی ژنانەی هاوینە دەدوورین، بەهاتنی پاییز ئاهەنگ و زەماوەندەکان لە کامپەکەدا دەستپێدەکەن، ژنانی گەنج دێنە لامان، ئێمەش بۆ ئەو ئاهەنگانە جلوبەرگیان بۆ دەدوورین.

لەکۆتایی قسەکانیشی دا وتی: کارمەندەکانی ئەم بەرگدرووە لەدڵەوە کاردەکەن و هەموو هەوڵیان ئەوەیە بەرگدرووەکە گەورەتر بکەنەوە.

س.ح