بەهۆی وتنی گۆرانییەکەوە١٠ ژنە زیندانیی کورد لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا

١٠ ژنە زیندانیی کورد لە زیندانی جۆری ئیی ئامەد بەهۆی وتنی گۆرانییەکی کوردییەوە خرانە ژێر لێکۆڵینەوە.


بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی جۆری ئیی ئامەد بە پاساوی ئەوەی لە ڕۆژی ١ی نۆڤەمبەردا لە هۆڵیزینداندا ١٠ ژنە زیندانیی سیاسیی کورد بە کوردیی گۆرانییان چڕیوە، دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەکردن لە گەڵیاندا.

رۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن و سینەم ئاتەش، کە لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆ لە سووری ئامەد دا دەستیگرکرابوون، لەگەڵ ٨ ژنە زیندانیی تری سیاسیی کورد دا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی جۆری ئیی ئامەدەوە مۆڵەتیان بۆ دانراوە، کە لە ماوەی سێ رۆژدا لەسەر وتنی گۆرانییەکی کوردی بەرگرینامەیەک بۆ خۆیان ئامادە بکەن.

ئەو ژنە زیندانییە سیاسییە کوردانەی کە لەسەر وتنی گۆرانییەکی کوردی خراونەتە ژێر لێپرسینەوە بریتین: لە سینەم ئاتەش، سۆنگوڵ ئاشلا، سەلما یڵماز، مەندوحا پۆڵات، ئارەزوو کارامان، لەیلا یڵدز، ئەدانور بازانجیر، کیبرییە ئەڤرەن، قومری تۆکای و موسلیمە کاڵکان.

 

ش.ف