تانە لە بڕیاری دادگا دەربارەی مەلامەزهەر دەدرێت

بە بڕیاری دادگای هەولێر مەلامەزهەر خۆراسانی سەربەستکرا و ژنانی چالاکوانیش تانە لە بڕیارەکە دەدەن و سکاڵایەکی دیکەی لەدژ تۆمار دەکەنن.


ئه‌مڕۆ دوایین دادگایی مەلامه‌زهه‌ر خۆراسانی بەڕێوەچوو، کە بە تۆمەتی "سوکایەتییکردن بە ژنان" لەلایەن کۆمەڵێک ڕێکخراو و چالاکوانی ژنەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو. 

بەبڕیاری دادگا مەلامەزهەر سەربەستکرا و سێ ڕۆژیش مۆڵەت دیارییکرا بۆ تانەدان لە بڕیارەکە.

به‌هار مونزیر، یەکێک لەو کەسانەیە کە سکاڵای دژ بە مەلامەزهەر تۆمارکردووە و دوای دادگاییەکە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی وت: ئێمه‌ تانه‌ له‌و بڕیاره‌ی دادگا ده‌ده‌ین، له‌هه‌مان كاتیش مه‌زهه‌ر خۆراسانی له‌به‌رده‌م دادگا ژنانی چالاكوانی به‌ "به‌دڕه‌وشت" ناوبرد، بۆیە سكاڵایه‌كی تری له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین.

ش.ف