لە وڵاتی قیرخستان، بڕیاردرا ئەو کەسانەی تاوانبارن بە دەستدرێژی بۆ سەر منداڵ بە “خەساندن” سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەرلەمانی وڵاتی قیرخستان یاسای تایبەت بە دەستدرێژیکارانی سەر منداڵ و کەسانی خوار تەمەنی یاسای پەسەندکرا، کە تێدا “خەساندن” وەک سزا بۆ ئەو تاوانبارانە دیاری کراوە.
چەند ئەندام پەرلەمانێک لەگەڵ بڕیارێکی لەو شێوەیەدا نەبوون و داوایان کرد سزای تاوانبارانی دەستدرێژی سەر منداڵ و کەسانی خوار تەمەن ١٨، زیادبکرێت بۆ ٢٠ ساڵ زیندانی کردن و پاشان بۆ ماوەی شەش مانگ “بخەسێندرێت” و لەژێر چاودێری پزیشکی دەروونیدا بهێڵدرێتەوە.
قیرخستان وڵاتێكە كەوتووەتە ناوەندی كیشوەری ئاسیا و هیچ سنوورێكی ئاوی نییە، ئەم وڵاتە لە باكورەوە لەگەڵ كازاخستان، لە رۆژهەڵات لەگەڵ چین، لە باشوور لەگەڵ تاجیكستان و لە رۆژئاوا لەگەڵ ئۆزباكستان هاوسنوورە.
پایتەخت و گەورەترین شاری ئەو وڵاتە بیشكەكە و بەپێی دواین سەرژمێری كە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەم وڵاتە ئەنجام دراوە، ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە پێنج ملیۆن و ٩٥٧ هەزار كەس.
ش.ئـ