تۆمەتباری کوشتنی ژنە بەتەمەنەکەی ڕەواندوز کوڕەکەیەتی و دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران، ڕایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی ژنە بەتەمەنەکەی ڕەواندوز کوڕە ٢٢ ساڵەکەی دەستگیر کراوە و "دانی بەتاوانەکەدا ناوە".


دوێنێ سێشەممە لە شارۆچکەی ڕەواندوز، تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە بە وتەی پۆلیس ژنە کوژراوەکە دەموچاوی شێوێنرابوو.

ئەمڕۆ پۆلیسی سۆران، لەسەر ڕووداوی کوژرانی ئەو ژنە ڕایگەیاندووە، "کەسێک کە کوڕی ژنە کوژراوەکەیە وەک گومان لێکراو بۆ لێکۆڵێنەوە بانگکراوە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە".

وتیشی: کوڕەکە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧ە وەک گومان لێکراو بانگکراوە بۆ لێکۆڵینەوە و هەمان ڕۆژ دانی بەتاوانەکەدا ناوە و تۆمەتبارەکە هۆکاری کوشتنەکەی بۆ دەمەقاڵێ و لێکتێنەگەیشتن لەگەڵ دایکیدا گەڕاندووەتەوە".

ک.س