تیمی شەهید زیندان گابار لە پێشبرکێی تۆپی پێی ژنانی مەخموردا سەرکەوت

لە ئەنجامی زنجیرە پێشبرکێکانی تۆپی پێی ژنان، کە لەسەر ناوی شەهید بروسک زەردەشت لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بەڕێوەچوو، تیمی شەهید زیندان گابار سەرکەوت.


زنجیرە پێشبرکێکانی تۆپی پێی ژنان بە بەشداربوونی حەوت تیم چەند ڕۆژ پێش دەستیپێکرد و شەوی ڕابردوو کۆتا یارییەکەی لەنێوان دوو تیمی شەهید زیندان گابار و شەهید زیلان پەنابەر بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی یارییەکەدا تیمی شەهید زیندان گابار توانی چوار بە هیچ لە تیمی شەهید زیلان پەنابەری بباتەوە ببێتە یەکەم لەو زنجیرە پێشبرکێیانەدا.

ش.ف