تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە کە ١٩ ڕۆژە ون بووە

ماوەی ١٩ ڕۆژە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ ، لە شارۆچکەی خانەقین ون بووە، ئەمڕۆ لەلایەن چەند جوتیارێکەوە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.



ئەمڕۆ لە گوندی عەلیاوەی سەر بەشارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیالە، تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بەناوی لانە ئەندام، دۆزرایەوە.

 ئارام خەسرەو، خاڵی لانە بە ڕۆژنیوزی وت: لەکاتی دروێنەکردن لەگوندی عەلیاوە چەند جوتیارێک تەرمی لانەیان دۆزیوەتەوە، لە ئێستادا گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی نەخۆشخانەی گشتی دیالە بۆ پشکنین.

لانە ئەندام، ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، لە گوندی عەلیاوا، ون ببوو، دایك و باوكی لانە نابیستن و خۆیشی بەهەمان شێوە نابیست بووە.

د.ع