تەرمی ژنێک له کەرکوک دۆزرایەوە

تەرمی ژنێک لەگەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوک دۆزرایەوە و تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە.


بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوک، تەرمی ژنێک دۆزرایەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە سەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکوکەوە وەریگرتووە، شوێنی فیشەک بە جەستەی ژنەکەوە دیار نەبووە، بەڵام شتێکی قورس کێشراوە بەسەریدا.

سەرجاوەکە، وتیشی: بەهۆی ئەوەی ناسنامەی پێ نەبووە، تا ئێستا ژنەکە نەناسراوەتەوە و تەمەنی لە نێوان ٤۰ بۆ ٤۳ ساڵان دەبێت، تەرمەکەشی هەر لە پزیشی دادوەریی کەرکوکە.

ش.ف