تەقتەق، چەندین ماڵ ژێرئاو کەتوون

بەهۆی زۆربوونی ئاوی زێی بچووک و بەردانەوەی، چەندین ماڵی شارەدێی تەقتەق-ی سەر بە شارۆچکەی کۆیە ژێر ئاو کەتوون.


بەهۆی لافاو و زۆری بڕی باران بارینەوە، بەنداوی زێی بچووک(دووکان) سەرڕێژی کرد و ئەمەش ئیدارەی بەنداوەکەی ناچارکرد ڕێژەی بەردانەوەی ئاو زیادبکەن بۆ نزیکەی ٩٠٠مەتر سێجا لەچرکەیەکدا.

بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دووکان زیانی بە ژمارەیەکی زۆر لە ماڵ و پرۆژە گەشتیارەیی و پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسیی دووکان، تەقتەق، پردێ و قەراناو ناوچەکانی سەر سنووری زێی بچووک کەوت و ژێر ئاو کەوتن.

ئەم وینانەی خوارەوە، بەشێک لە ماڵەکانی شارەدێی تەقتەق-ی سەر بە شارۆچکەی کۆیەی پارێزگای هەولێرن، کە ژێر ئاو کەتوون.

ش.ف