جانسوو ئۆزدەمیر کاندیدی هاوبەشی کوردەکانە

جانسوو ئۆزدەمیر سیاسەتمەداری کورد و پەرلەمانتاری دوو خولی پێشووی هامبورگی ئەڵمانیا، لەلایەن ڕێکخراوە کوردستانییەکانەوە وەک کاندیدی هاوبەشیان بۆ هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا.


جانسوو ئۆزدەمیر کە لە ئەیالەتی هامبورگی ئەڵمانیا دوو خولی پێشوو پەرلەمانتار بووە، ئەمجارەش و بۆ هەڵبژرادنەکانی پەرلەمان کە ٢٣ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، لەلایەن کوردەکانەوە وەک کاندید دەستنیشان کراوە.

ئۆزدەمیر کە تەمەنی ٣٠ ساڵە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا لە ڕێزی یەکەمی پارتە چەپەکان و بە پشتیوانی کوردستانییەکان و دیموکراتەکانی ئەو وڵاتە، وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردرابوویەوە.

بۆ ئەمجارەش ڕێکخراوە کوردییەکان لە ئەڵمانیا پشتیوانی لە جانسوو ئۆزدەمیر دەکەن تا بۆ جاری سێیەم بە نوێنەرایەتی ئەوان بڕواتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

س.ح