جۆزیف ڤۆتێل لەسەر کشانەوەی ئەمریکا هۆشدارییدا

فەرماندەی گشتی پێشووی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لەسەر مەترسییەکانی بەتەنها هێشتنەوەی قەسەدە و ئەگەری هێرشی دەوڵەتی تورک هۆشدارییدا.


جۆزیف ڤۆتێل، فەرماندەی گشتی پێشووی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا- سنتکام، لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری "The Atlantic"ی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بەتەنها هێشتنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە وەک هاوپەیمانی ئەمریکا ناویان دەبات، هۆشداریداوە.

ڤۆتێل نووسیویەتی: باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکێک لە سەرکەوتووترین هاوپەیمانەکان بوون، داعش سوریای وەک شوێنی چالاکیی لە عێراق و هەموو جیهان و پەروەردەی چەتە بیانییەکانی بەکاردەهێنا، پێویست بوو بەپەلە و چالاکانە شەڕی داعش بکرێت، ئەوەش بە گروپێکی بچوکی یەپەگە لەسەر سنوورەکانی تورکیا، کە بۆ ژیانی خۆیان و گەلەکەیان، دژی داعش لە کۆبانێ، ساڵی ٢٠١٤ شەڕیان کرد، ئەنجامدرا.

دەستپێک لەگەڵ چەند گروپێکی دیکەی سوری ئەو هەوڵەمان تاقیکردەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو خەرجی و پەروەردەکان سەرکەوتوو نەبوو، دوای ئەوە وەک جێگرەوەیەک ڕوومان لە دەوڵەتی تورک کرد، بەڵام ئەوەش سەرکەوتوو نەبوو و بە گەرمبوونی شەڕ لەگەڵ داعش پێویست بوو بژاردەیەکی دیکە بدۆزینەوە.

لە بەردەوامیدا ڤۆتێل نووسیویەتی: بۆیە دەستپێک لەگەڵ فەرماندەیی قەسەدە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبووینەوە، ئەوان لە داهاتووی شەڕی سوریا تێگەیشتبوون و داعشیان بە مەترسی هەرەگەورە لەسەر گەلەکەیان دەبینی، ئێمە لە کۆتاییدا هاوپەیمانێکی گونجاومان دۆزییەوە کە بۆ لەناوبردنی داعش هاوکاریمان بکات.

ک.س