خانەقین، ئەو پیاوەی هاوژینەكەی كوشت دەستگیركرا

ئەو پیاوەی دوێنێ شەو لە شارۆچكەی خانەقین هاوژینەكەی كوشت، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی شارۆچكەكەوە دەستگیركرا و دانی نا بە تاوانەكەیدا.


شەوی ڕابردوو لە گوندی یوسف بەگ، لە شارۆچكەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە، ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا، ئەمڕۆ پۆلیسی خانەقین بكوژەكەی دەستگیركرد.

عەقید دیار شەوكەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، بە ڕۆژنیوزی وت: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆمەتبار (نور فەلاح)، كە هاوژینەكەی خۆی كوشتووە، دەستگیركرا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین دووپاتیكردەوە، تۆمەتبارەكە تەمەنی 24 ساڵە، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، گوایە، بەهۆی كەمدرامەتی و توڕەبوونەوە هاوژینەكەی كوشتووە.

  شەوی ڕابردوو ژنێكی تەمەن 17 ساڵ، لە گوندی یوسف بەگ لە شارۆچكەی خانەقین، لەلایەن هاوژینەكەیەوە كوژرا، ئاسەواری پێنج فیشەك بە جەستەیەوە بوو، خێزانەكە بە ڕەچەڵەك خەڵكی شارۆچكەی سەعدیە-ن و ئاوارەی شارۆچكەی خانەقین بوون.

د.ع