خوشکانی میراباڵ، خۆیان سەرمەشقی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی بوون و تیرۆرکردنەکەشیان بوو بە سه‌ره‌تایه‌ک بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریی ژنان له جیهان و ئەو تێکۆشانە ساڵ بە ساڵ بەهێزتر و فراوانتر دەبێت.
٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان چییە و مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟
مێژووی ٢٥ ی نۆڤه‌مبه‌ر گرێدراوی ڕووداوی کوشتنی سێ خوشکی چالاکی سیاسییه، له‌لایه‌ن پیاوانی حکومه‌تی دۆمینکان-ه‌وه، له‌ساڵی ١٩٦٠ به فه‌رمانی ڕافائێل ترۆخیلۆی، سه‌رۆک کۆماری ئه‌وڵاته.
” پاتریا مرسدس، ماریا ئارژانتینا مینروا، ئا‌نتۆنیۆ ماریا ترێسا” ئەو سێ خوشکە بوون، که به خوشکانی میراباڵ ناسراون و له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوێکی سیاسیی به ناوی “بزووتنه‌وه‌ی چوارده‌ی شەش” خه‌باتیان دژ به ڕژێمی دۆمینکان کردووه.
چۆن خەباتی سێ خوشکەکە دەستیپێکرد؟
لە ساڵی ١٩٣٧، نزیکەی ٢٥ هه‌زار که‌س بەهۆی ئەوەی ڕەش پێست بوون، به فه‌رمانی ڕافائیل کوژران، چیرۆکی و پڕ له ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕەش پێستەکان کاریگەریی زۆر لەسەر سێ خوشکەکە دروست دەکات و وردە وردە خۆیان ئاشنای فکری سۆسیالستی دەکەن و ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی کتێب و نامیلکه سۆسیالیستییه‌کان دەکەن، گوێ بیستی ڕادیۆکانی کوبا و چیرۆکه‌کانی گیڤارا و کاسترۆ دەبن.
له ساڵی ١٩٤٩ دا پاش ئه‌وه‌ی که هه‌رسێ خوشک له ئاهه‌نگێک، که بۆ ڕافائیل ساز کرابوو به‌جێدێڵن، ئیتر له‌و کاته‌وه ناوی ئه‌م خێزانه ده‌چێته لیستی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆ ڕۆژێک دوای ئاهه‌نگه‌که باوکیان ده‌ستگیر ده‌کرێت و دواتریش مینێرڤا، که به بیرۆکه چه‌په‌کانی له ناو خوێندنگا ناسرابوو.
له‌و ساته‌وه و به درێژایی ساڵانێکی زۆر ئه‌م سێ خوشکه هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ک بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستگیر دەکران و دواتر ئازاد دەکرانەوە.
تا داوجار له‌ساڵی ١٩٦٠ به‌فه‌رمانی ڕافائێل ترۆخیلۆی، سه‌رۆک کۆماری ئه‌وڵاته، هەرسی خوشکەکە لەلایەن پیاوانی دۆمینکان-ەوە تیرۆرکران، له‌و تیرۆرکردنه‌دا خوشکی چواره‌میان به‌ناوی ئادێلا دێدێ، ڕزگاریبوو.
ئه‌م ڕووداوه بووه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری ژنان له‌جیهان و ساڵی ١٩٩١ به فه‌رمی له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خوشکانی میراباڵ بوونه هێمایه‌ک بۆ دژایه‌تیکردنی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و ڕۆژی تیرۆرکردنیان کرایه ڕۆژێکی جیهانی بۆ ده‌ستپێکردنی خه‌بات دژی توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان.
له‌ئێستادا ماڵی خوشکانی میرابال، بووه به موزه‌خانه، سێ کتێب له‌سه‌ر ژیانیان نووسراون، که بریتین له ” لاس میرابال” له نووسینی رامۆن ئاڵبێرتۆ فراس، “ئامین په‌پووله‌کان” له نووسینی پێدرۆ میر و “مینروا میرابال” له نووسینی ویلیا‌م گالۆن.
هه‌روه‌ها وێنه‌کانیان خراوه‌ته سه‌ر دوو جۆر پاره‌ی وڵاته‌که‌یان و په‌یکه‌ری هه‌رسێ خوشکه‌که‌ش له شوێنی کوشتنیان دروستکراوه له‌ناو باخێکدا و فیلمی “چه‌رخی په‌پوله‌کان” له ده‌رهێنانی ماریۆ بارۆسۆ له‌سه‌ر ژیانی خوشکانی میراباڵ دروستکراوه.
ش.ف