لە پای خزمەت و ماندووبوونی چەند ساڵەی، لەلایەن تەندروستی سلێمانییەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە دکتۆرە ئەحلام تاهیر.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە دکتۆر ئەحلام تاهیر شەریف بەڕێوەبەر سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری، لە مەراسیمی بەخشینی ڕێزلێنانەکەش هەریەکە لە دکتۆر سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، دکتۆر محەمەد دڵشاد جێگری بەڕێوەبەر گشتی و دکتۆر نەریمان ئەحمەد خەیات بەڕێوەبەر بەشی ددان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەبوون.
بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بەو ژنە پزیشكە لە پای ئەرك و خزمەتی بەردەوام و دڵسۆزی بوو بۆ كەرتی تەندروستی و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواسترا.
ش. ئـ