دادگای باڵای هندستان مافی یەکسانی ژنانی لەناو سوپا پەسەندکرد

دادگای باڵای هندستان لە فەرمانێکدا حکومەتی فیدراڵی پابەندکرد بەوەی کە ئەفسەرانی ژن لە فەرماندەیی سوپا دابنرێن و مافی یەکسانیان لەگەڵ پیاواندا هەبێت


ئەمڕۆ لە فەرمانێکدا بۆ حکومەتی فیدراڵی هندستان، دادگای باڵای ئەو وڵاتە، مافی یەکسانی ژنانی بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی فەرماندەیی سوپا پەسەند کرد.

داداگای باڵای هندستان کە باڵاترین ڕێکخراوی دادوەری ئەو وڵاتەیە، بۆچوونەکانی دەوڵەتی فیدراڵی بۆ دژایەتی لەگەڵ وەرگرتنی پۆستەکانی فەرماندەیی سوپا لەلایەن ژنانەوە، بە ڕەگەزپارێزی وەسفکرد.

پێشتر ژنان بۆیان هەبوو لەنێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵ لە سوپای هند بمێنن، بەڵام بەم فەرمانە، ژنانی ئەندام لە سوپا دەتوانن تا کاتی خانەنشینی لە بەشەکانی پەروەردە، یاسایی و پشتیوانی سوپا بەردەوام بن و دەتوانن بەپێی شایستەیی تا پلەی لیوا و فەرماندەیی وەرگرن.

ک.س