داوا لە ڕۆشنبیران و زانایانی ئاینیی دەکرێت هاوکاربن بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیی

بەبەشداری ژمارەیەک لە کەسایەتی و ڕۆشنبیرو و شاعیر و نووسەر و مامۆستایانی ئاینی لە دیبەیتێکدا کێشەو گرفتەکانی ژنان خرایە بەرباس و لێکۆلینەوە و داوا لە ڕۆشنبیران و زانایانی ئاینیی کرا هاوکاربن بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیی.


ئێوارەی ئەمڕۆ لەهوتێل کاپیتۆل، لە شاری هەولێر، ڕێکخراوی هەنگاوی نوێ بۆ پاڵپشتی مافەکانی ئافرەتان دیبەیتێکی لەسەر توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان. ئەنجامدا.

ئەمەل جەلال، ئەندامی ئەنجومەنی بالای کاروباری خانمان لە دیبەیتەکە ڕایگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ دەمانەوێت بە چینی ڕۆشنبیری و مامۆستایانی ئاینی بڵێین.، کە ئێوەش هاوکار و هەماهەنگی ئێمەبن لە کەم کردنەوەی دیاردەی توندوتێژی دژ بەژنان.

ئاری ڕەفیق، جێگر بەرێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی، ئاماژەی بە بوونی تووندوتیژیی دژ بە ژنان و گرنگی هاوکاری هەموو لایەک کرد بۆ کەمکردنەوەی توندووتیژی و وتی: لەماوەی ١١مانگی ڕابردوودا ٩٦ کەیسی توندوتیژمان هەبوو، کەیسەکانیش جیاوازبونە و کەسی قورس و سوکمان هەبووە.

ئامەژەی بەوەش کرد: پێویستە بە هەموو لایەک ڕووبەرووی دیاردەی توندوتیژی ببینەوە، بۆئەوەی بتوانین کۆمەلگای دوور لە توندوتیژی بۆ نەوەکانی داهاتوو بنیاد بنێین.

د.ع