دایکی لەیلا گوڤەن کۆچی دوایی کرد

دایکی لەیلا گوڤەن کۆچی دوایی کرد، لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەدەجە و پەرلەمانتاری هەدەپەیە و ماوەی ٥٨ ڕۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.


گەڤریە گوڤەن، دایکی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پارێزەری لەیلا گوڤەن دەیەوێت سەردانی بەندیخانەکەی گوڤەن بکات لە ئامەد و لەیلا گوڤەن لە کۆچی دوایی دایکی ئاگادار بکاتەوە، ئەگەر دۆخی تەندروستی لەیلا گوڤەن ڕێگە بدات، کە بێتەدەرەوە.

پارێزەرەکەی بۆ ئەوەی کە گوڤەن بتوانێت بەشداری لە پرسەی دایکیدا بکات، سەردانی دادگای سزای باڵا دەکات لە ئامەد.

پارتی دیموکراتیکی گەلا-هەدەپە لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی گوڤەن و کەسوکاری کرد.

لەیلا گوڤەن ماوەی ٥٨ ڕۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و ڕەوشی تەندروستی خراپە.

 

ک.ک