دایکی ناسر یاگز ئازادکرا

دایکی ناسر یاگز کە لە باکوری کوردستان دەستگیرکرابوو ئازادکرا، ناسر یاگز چالاکیی مانگرتوو، ماوەی ١٦١ ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بە شێوەی بێسنوور مانی لەخواردن گرتووە. 


ئەمڕۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکیی خانەوادەی زیندانیان بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان، لەبەردەم زیندانی پیتی Mی باتمان، پۆلیس دەستێوەردانی لە چالاکییەکە کرد، بەو هۆیەوەش دایکی ناسر یاگز دەستگیرکرا.

موعەزەز یاگز، دایکی ناسر یاگز لەگەڵ ٢٥ کەسی دیکە لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.

کەمێک پێش ئێستا موعەزەز یاگز، دایکی ناسر یاگز ئازادکرا.

ناسر یاگز، ١٦١ ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بە شێوەی بێسنوور مانی لەخواردن گرتووە و سەرەڕای خراپیی ڕەوشی تەندروستی بەردەوامە لە مانگرتن.


ک.ک