دهۆک،‌ ژنێك سوتا و گیانی له‌ده‌ستدا

به‌هۆكارێكی نادیار له‌شاری دهۆك، ئاگر له‌ شوقه‌یه‌ك كه‌وته‌وه‌ و ژنێك به‌ ته‌واوی جه‌سته‌ی سوتا و گیانی له‌ده‌ستدا.


ئه‌مڕۆ، لەشاری دهۆك، ئاگر له‌شوقه‌یه‌ك كه‌وته‌وه،‌ لەلایەن تیمەکانی شارستانی دهۆك، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا، بەڵام هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نەزاندراوە.

بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی دهۆك، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئاگره‌كه‌ له‌نهۆمی سێیه‌می شوقه‌یه‌ك له‌ناو شاری دهۆك كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ ژووره‌كاندا، ژنێك هه‌بووه‌ و ئاگری گرتووه‌ و به‌ ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتاوه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی: تائێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ چی بووه‌ و به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌شه‌وه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌ و نه‌زانراوه‌ له‌دایك بووی ساڵی چه‌نده‌ و ناوی چیه‌.

د.ع