دهۆک، ژنێک کوژرا

لە سنووری پارێزگای دهۆک ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن براکەیەوە کوژرا.


شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی سێمێڵی سەر بە پارێزگای دهۆک، ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە، تا ئەمشەو کوشتنەکەی شاراوەتەوە.

سەرچاویەک لە شارۆچکەی سێمێل بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەم ژنە ماوەیەکە لە هاوسەرەکی جیا بووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی، شەوی ڕابردوو برایەکی سێ فیشەکی پێوە ناوە و کوشتوویەتی و کوشتنەکەیان بە نهێنی هێشتووەتەوە هەتا ئەمشەو ئاشکرا بووە.

هەتا ئێستا پۆلیسی دهۆک هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ئەو ڕووداوی کوشتنە بڵاونەکردووەتەوە.

د.ع