دهۆک، کەسێک کوژرا و یەکێی دیکەش بریندار کرا

لە شاری دهۆک ژنێک کوژرا و پیاوێک-یش بریندار کرا، لەسەر ڕووداوەکەش دوو تۆمەتبار دەستگیر کران.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی دهۆک، شەوی ڕابردوو کەتژمێر ٠٨:٠٠ لە گەڕەکی شاخکێ-ی شاری دهۆک، "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە" شەڕە تەقە دروستبووە.

باس لەوەش کراوە، کە لە ئەنجامی تەقەکردنەکە ژنێک برینداربووە و تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، هەروەها پیاوێک-یش بە سوکیی برینداربووە.

پۆلیس زانیاریی زیاتری لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداووە و ئاشکرای نەکردووە، کە کێشەکە چی بووە و لەنێوان کێ و کێدا بووە، ئاخۆ ئەو دوو کەسە بەتایبەت بە ئامانج گیراون، یانیش لەکاتی شەڕدا گولـلەیان بەرکەوتووە؟، هەروەها لەسەر تەمەنی کوژراو و بریندارەکەش هیچ زانیارییەکی نەداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی دهۆک، لەسەر ئەو ڕووداوە دوو کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

 

ش.ف