دوو ژن بە ئاگر سووتان

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی ڕاپەڕین، دوو ژن لە دوو شوێنی جیاوازدا بە هۆی ئاگرەوە سووتان، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە، ئەوی دیکەشیان لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.


ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، سوتانی دوو ژنی بە ئاگر ڕاگەیاند، کە هەردوو ڕووداوەکە لە سنوورەی ئیدارەی ڕاپەڕیندا ڕوویداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس دا هاتووە:"كاتژمێر٠٣:٣٠ خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، ژنێك به‌ناوی ( س . ع . م ) له‌دایك بووی ساڵی ١٩٨٦ پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی شارۆچکەی قه‌ڵادزێ لە گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین، به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، كه‌ له‌ حه‌مام به‌ ئاگر سوتاوه‌ و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نادیاره".

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە:"به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی، ڕێژه‌ی سوتاویی ژنەکە ٨٠٪ـە ‌و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكراەر بۆ فریاکەوتنی سلێمانی كه‌ دایكی سێ منداڵە، له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری ژنه‌كه‌ دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ ڕاگیركردنی هاوسه‌رەکەی و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وە‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه".

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، پۆلیس ڕایگەیاند:"له‌ لایه‌كیتره‌وه‌ كاتژمێر ٠٤:٣٠ خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ، كچێك به‌ناوی ( ب . م . ر) له‌دایك بووی ساڵی ٢٠٠٢ پیشه‌ی كچی ماڵ دانیشتووی گوندی (گرتك) سه‌ر به‌ شارەدێی  سه‌نگه‌سه‌ر، به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، كه‌ به‌وته‌ی خۆی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز سوتاوه‌، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا".

لەم دۆسییەدا پۆلیس هیچ کەسێکی دەستگیرنەکردووە، بەڵام وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

س.ح