دژی مەرگی ژینا ئەمینی ١١ وەزیری ژنی یەکێتی ئەوروپا راگەیاندراویکیان بڵاوکردەوە و بەڵێنیاندا پشتیوانی هەر هەوڵێک بکەن لە ناو یەکێتی ئەوروپا و دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ پاراستن و پێشخستنی مافەکانی ژنان.
دژی مەرگی ژینا ئەمینی ١١ وەزیری ژنی یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە دەڵێن، ناتوانین بەرگەی ئەو ڕاستییە بگرین کە زۆرێک لە ژنانی ئەمڕۆ ناتوانن بە ئازادی بڕیار بدەن کە چۆن دەردەکەون، دەجوڵێن، هەڵدەبژێرن، دەخوێنن، یان هەموو شتێک وەک چۆن پیاوان دەیکەن ئەنجامی بدەن”.
ئەو وەزیرانە ئاماژەیان بەوەکردووە: وەک ژن و وەک وەزیر و وەزیرانی دەوڵەت کە بەرپرسیارین لە کاروباری ئەوروپا، دەمانەوێت قووڵترین ناڕەزایی خۆمان دەرببڕین دوای مردنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ.
ئەوان بەڵێنیاندا کە پشتگیری لە “هەوڵەکانی ناو یەکێتی ئەوروپا و دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بکەن بۆ پاراستن و پێشخستنی مافەکانی ژنان” و “کارکردن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو کچان و ژنان مافی ئازادی خۆیان بە تەواوی و بێ بەربەست بەکاربهێنن”.
بەڵێنیشیاندا کە پشتگیری لە “هەموو ئەو ڕێوشوێنانە بکەن کە ئامانجیان دوورکەوتنەوە و ڕێگریکردنە لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان”.
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن هەریەکە لە وەزیران، لۆرانس بون (فەرەنسا)، کارۆلین ئیدستادلر (نەمسا)، دانیلا گیتمان (ڕۆمانیا)، دۆمینیک هاسلەر (لیشتنشتاین)، زاندا کالینا-لوکاسیڤیکا (لاتڤیا)، حاجا حەبیب (بەلجیکا)، ئانا لورمان (ئەڵمانیا)، ئەندریا میتیلکۆ زگۆمبیچ (کرواتیا)، جوفيتا نيليوبسين (لیتوانیا) و تیتی تۆبۆراینن (فینلاند) و جودیت ڤارگا (هەنگاریا) واژۆی لەسەر کراوە.
دوای ئەوەی کچە ژیان ئەمینی، کوردی سەقزی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق لێیدرا بە هۆیەوە ماوەی سێ ڕۆژ لە کۆمادا مایەوە دواتر گیانی لەدەستدا بەهۆیەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە سەرتاسەری ئێران دروست بوو خەڵکی ئێران داوای لابردنی یاسای حیجابی زۆرەملێیان کرد و دواتریش دروشمی ژن ژیان ئازادی وەک دروشمی سەرجەم ناڕەزایەتیەکان وترایەوە و خۆپیشاندانەکان داوای گۆڕینی حکومەتیان کرد.
ها-ع