دەربەندیخان، به‌له‌مێك ژێر ئاوكه‌وت

له‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، دوو به‌له‌م پێكیاندادا و یه‌كێكیان به‌ نۆ سه‌رنشینه‌وه‌ ژێر ئاو كه‌وت، تەواوی سەرنشینان ڕزگار کران.


دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، له‌ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی بەلەمێک ژێرئاوکەوت.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی، كه‌یوان ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی بنكه‌ی به‌رگری و شارستانی ده‌ربه‌ندیخان، به‌رۆژنیوزی دا،  دوو به‌له‌م پێكیانیانداوه‌ و به‌له‌مێكیان به‌هۆی كۆنی و قورسی باره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سه‌رنشینیه‌كانیه‌وه‌ ژێر ئاو كه‌وتووه‌، دواتر هاوڵاتیان و تیمه‌كانی به‌رگری و شارستانی سه‌رجه‌می سه‌رنشینه‌كانیان له‌ مردن ڕزگاركردووه‌.

لە ڕووداوەکەدا، دووان له‌ سه‌ر نشینه‌كان برینداربوون و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تۆفیق چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌، ئه‌و خێزانه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌ بوون‌ خه‌ڵكی شاری به‌غدا بوون و به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت هاتبوونه‌ ناوچه‌كه‌.

س.ح