دەربەندیخان، ڕژاک گوڵی پیشکەش بە ژنان کرد

بەبۆنەی ڕۆژی ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، گوڵی پێشکەشی ژنانی دەربەندیخان کرد و پیرۆزبایی ڕۆژی ژنانی لێکردن.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە پارکی شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنان، دەستیان بە پێشکەشکردنی گوڵ کرد بە ژنانی دەربەندیخان.

سەرەتا ژنان لەناو پارکی شارۆچکەی دەربەندیخانەوە دەستیان بە پێشکەشکردنی گوڵ کرد، دواتر بەرەو ناو کۆڵان و ماڵەکان ڕۆشتن و لەهەر شوێنێک ژنیان بدیایە گوڵیان پێشکەش دەکرد و پیرۆزبایی ٨ی ئازاریان لێدەکرد.

د.ع