دەوڵەتی نەرویج ژنە سیاسەتمەدارێکی کوردی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرد

گوڵزار تاشدەمیر، سیاسەتمەدار و چالاکوانی کورد، کە وەک پەنابەر لە وڵاتی نەرویج بوو، لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە.


گولیزار تاشدەمیر ماوەی ٢٧ ساڵ بۆ ئازادیی کوردستان تێکۆشانی کردووە، ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ وەک پەنابەر ڕووی کردە وڵاتی نەرویج، لەکاتێکدایە کە بەدەست چەند نەخۆشییەکی قورسەوە ئازاری دەچەشت، بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورک لەلایەن حکومەتی نەرویجەوە سنوورداش کرایەوە.

داواکاریی تاشدەمیر بۆ بوون بە پەنابەر لە وڵاتی نەرویج لە ساڵی ٢٠١٥دا قبوڵ نەکرابوو، بۆیە داوای مافی پەنابەرێتیی لە دەوڵەتی ئەڵمانیا کردبوو، ئەوانیش بە بەهانەی پەیمانی دوبلینەوە ئەو سیاسەتمەدارە کوردەیان جارێکی دیکە ناردبووەوە نەرویج.

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا لەبارەی سنوورداشکردنی تاشدەمیردا ڕایگەیاندووە: دەیانەوێت تاشدەمیر بکەنە قوربانیی یاساکان، دۆخی نائاسایی لە تورکیادا لە ئارادایە، هاوڵاتیان لە تورکیا ئاسایشیان نییە، بە تایبەتی ژیانی تاشدەمیر کە ڕابردوویەکی سیاسیی هەیە زۆر لە مەترسیدایە.


ک.ک