"زیهنییەتی داعش و ئەوانەی هێرش دەکەنەسەر بەسێ هۆزات یەکێکە"

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لەبارەی ئەو هێرشەی لە تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ـەوە دژی بەسێ هۆزات هاوسەۆکی کەجەکە کرا، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە هێرشەکە دژی هەموو ژنانی ئێزدییە و شەرمەزاری دەکات، دەشڵێت: زیهنییەتی داعش و ئەوانەی هێرش دەکەنەسەر بەسێ هۆزات یەکێکە.


ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، لەسەر بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤، دژی بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر ئەو بەرنامەیە و دەڵێت: ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین و وەک ژنانی ئێزدی ئەو سووکایەتیی و وتەخراپانە دژی خۆمان دەبینین.

لە بەردەوامی ڕاگەیندراوەکەدا بەبیری هێناوەتەوە کە فەرمانەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بەسەر خەڵکی ئێزدی هات، ئەو هێزانەی بە حساب شەنگال و خەڵکی ئێزدییان دەپاراست هەڵهاتن و خەڵکی ئێزدییان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی کردەوە.

ئەوانەی ئێمەیان لە کۆمەڵکوژی ڕزگارکرد شاگردانی ڕێبەر ئاپۆ بوون

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەی تاژێ هاتووە: ئەوانەی ئێمەیان لە کۆمەڵکوژی و لەناوچوون ڕزگارکرد شاگردانی ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشگێڕانی بزوتنەوەی ئازادی بوون، بەڵام لەم ڕۆژانەدا کە لە ساڵیادی فەرمانی ٧٤ـەم نزیک دەبینەوە، هێرشێک کە دەکرێتە سەر بەسێ هۆزات بە هەمان زیهنییەت ئەنجامدەدرێت و دەیانەوێت دیسان هێرش بکەنە سەر ژنانی ئازادیخواز.

هێرشی داعشیش هەر بەو زیهنییەتە بوو

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەی تاژێ هاتووە: ئەمڕۆ دژی نرخاندنەکانی بەسێ هۆزات لەسەر خۆبەڕێوبەری شەنگال، زیهنییەتی پیاوسالار کە ژن وەک هێز نابینێت و لە هێزی ژنان دەترسێت، هێرشەکانی داعش بە زاری خۆی درێژە پێدەدات، وەک ژنانی ئێزدی دەزانین ئەو زیهنییەتە کە بە داعش هێرشی کردە سەر ژنان و زهنییەتێکە کە ژنانی ئێزدیی دایە بەر کۆمەڵکوژی داعش، کۆبوونەوەی ئەو زهنییەتانەش لە بەرنامەیەکی کوردستان ٢٤  بە ڕێککەوت نییە، هیچ هیوایەکمان بەوانە نییە کە تێکۆشانی گەلەکەیان بەلاوە ناوە و ڕوویان لە خیانەت کردووە.

ک.س