ساکینە جانسز لە دڵی سلێمانیدا

ئاستەنگکردنی فرۆشتنی کتێبەکان، قەدەغەکردنی نمایشکردنی ئەو فیلمەی باس لە خەباتی ساکینە جانسز دەکات، نەیتوانیوە ببێتە ڕێگر لەبەردەم خۆشەویسیتی و وەفای خەڵکی سلێمانی بۆ شەهید ساکینە جانسز، ئەوەش بەوەی لە چەندین شوێنی شاردا بە هەڵواسینی وێنەکان و دروشمەکان یاد و خەباتی جانسز بەرز ڕاگیراوە.


دوێنێ شەش ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و دوو هەڤاڵی دیکەیدا تێپەڕی، وێڕای ئاستەنگییەکانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساکینە و هەڤاڵانی بەتەواویی جێگای خۆیان لە دڵی ئازادیخوازاندا کردووەتەوە.

لە سەر دیوار و کوچە و کۆڵانەکان و لە کتێبخانەکانی شار، وێنە، ناو و ژیانە پڕ لە تێکۆشانەکەی تێکەڵاو بە نیگاکانی ڕێبواران دەبێت و بە بەردەوامی ئەوە بە گوێی گەلدا دەداتەوە، کە ساکینە جانسز ژنە تێکۆشەری کورد، شانازییەکی گەلە و پیگەیەکی ئەبەدیی هەیە.

لەسەر بەشێك لە دیوارەكانی شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی، وێنەی ساکینە جانسز ژنە تێکۆشەری کورد، دروشمەکانی "ساکینە جانسز سیمبۆلی بەرخۆدا" نەخشێندراوە.

 

س.ح