سبەینێ ژنانی گەنجی تێکۆشەر دووەمین کۆنفرانسی خۆیان دەبەستن

ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ئامادەکارییان بۆ بەستنی دووەمین کۆنفرانسی خۆیان کۆتایی پێهێناوە.


بڕیارە سبەینێ هەینی، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، دووەمین کۆنفرانسی خۆیان لە هۆڵی هۆتێل مەموزین-ی شاری سلێمانی، کاتژمێر ۹ی سەرلەبەیانی ببەستن، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییەکانیان کۆتایی هاتووە.

کۆنفڕانسەکە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراوی بواری ژنان و ژنانی گەنجی پێکهاتە جیاوازەکانە.

ئەم کۆنفڕانسە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 200 ئەندام و بە بەشداری ژنانی گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانی ناو باشوری کوردستان بەڕێوە دەچێت و ئامانجی سەرەکیش لە بەستنی ئەم کۆنفڕانسە، هاتنە لای یەکی ژنانی گەنجی باشورە و دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ کێشەکانیانە.

 

ک.ک