سزای سێدارە بۆ بکوژی دلین دەرکرا

دادگای دهۆک سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی دلین-ی تەمەن ١٠ ساڵ دەرکرد.


ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای دهۆک لەسەر کەیسی کوشتنی دلین وەلید-ی تەمەن ١٠ ساڵ بە ئامادەبوونی تاوانبارەکە بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا دادوەر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ کوژی دلین دەرکرد.

ڕۆژی ٥/٦/٢٠١٩ لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان-دا، لە شاری دهۆک پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵ منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ-ی بەناوی دلین وەلید ڕفاند بە ئامانجی دەستدرێژیی کردنەسەری، پاش ئەوەی منداڵەکە هاواری کردبوو، پیاوەکە بە دار کوشتبووی.

 

ش.ف