سنە، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا

ژنێکی نیشتەجێی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پارکی 'کودەک' کەوتە بەر هێرشی هاوسەرەکەی و بە چەقۆ کوژرا.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ژنێک بە ناوی "لەیلا حسێن پەناهی" لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی "ئەنوەر حسێن پەناهی" لە پارکی 'کودەک' لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەقۆ کوژراوە.

بەپێی قسەی ئەو کەسانەی ڕووداوەکەیان بینیوە، بکوژەکە لە کاتێکدا چەقۆیەک بە دەستەوە بووە، هاواری کردوە کە "ژنی منە، ئاموزامە و مافی خۆمە هەر کارێک حەز دەکەم ئەنجامی دەدەم، کەسیش ناتوانێ ڕێگرییم لێ بکات".

یاسا و ڕێسا دژەمرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە زیاترین زۆڵم و نادادیی دژی ژنان تێدایە، ڕێگە بۆ هەر پێشێلکاری و هێرشێک بۆ سەر ژنان دەکاتەوە.

س.ح