شاخەوانێکی ئیسپانی ئاڵای پەکەکەی لەسەر هیمالایا هەڵکرد

شاخەوانێکی ئیسپانی بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵای پەکەکەی لەسەر شاخی هیمالایا هەڵکرد.


شاخەوانی ئیسپانی فرناندۆ سانچز گراسا، کە پێشتر بەسەر زۆربەی شاخەکانی ئەوروپا سەرکەتبوو، چووە سەر لوتکەی هملونگ لە شاخی هیمالایا کە بەرزاییەکەی حەوت هەزار و ١٦٠ مەترە و لەوێ وێنەیەکی خۆی بە ئاڵای پەکەکەوە بڵاو کردەوە.

فرناندۆی تەمەن ٤٤ ساڵ کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەو ئاڵایەی هەڵکردبوو، لە کاتی دابەزین لەو شاخە بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی دژواری کەشوهەوای ئەو شاخە تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە فرناندۆ سانچز گراسا کەسێکی ئەنترناسیۆنالیست بووە و بۆ ماوەیەک لە ساڵی ٢٠١٧ـدا بەشداری ڕیزەکانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان بووە.

ک.س