شارەوانی سێرت 'ژن کارت' دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

شارەوانی سێرت لە باکوری کوردستان، بە مەبەستی خزمەتکردنی ژنان و دانشکاندن لە نرخداو ئاسانکردنی هاتووچۆیان، پرۆژەی "ژن کارت"یان خستەبوواری جێبەجێکردنەوە، کە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەڵێنیان بە دەنگدەرانیان دابوو.


بۆ ئەوەی ژنان بتوانن بە ئاسانی هاتووچۆی بازاڕ بکەن و سوود لە ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی ببینن، 'ژن کارت' دوێنێ لەلایەن شارەوانی شاری سێرتەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە پرۆژەکەدا، ژنان دەتوانن سوود لە داشکاندنەکان وەربگرن، بەتایبەت بۆ هاوتووچۆ لە ناوشاردا، بەشێوەیەک کرێی هاتووچۆ یەک لەسەر سێ' کەم دەکرێتەوە بۆ هەڵگرانی کارتەکە.

بێریڤان هەلەن، هاوسەرۆکی شارەوانی لەسەر پرۆژەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمە بەشێکە لەو بەڵێنەی ئەوان بە هاوڵاتیانیان داوە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا،  دەشڵێت: ئامانجمان خزمەتکردنی ژنان و بەجێهێنانی بەڵێنەکانی هەڵبژاردنە، هەروەها بەردەوام دەبین و پرۆژەی زیاترمان دەبێت و بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین، داوا لە هەموو ژنانی سێرت دەکەم کە بەشداری لە پرۆژەکەدا بکەن و هەموویان سوودمەندبن لە وەرگرتنی 'ژن کارت'دا کە بێ بەرامبەرە.

س.ح