شاندی کەنەکە و چەندین ڕێکخراو سەردانی مەخموریان کرد

شاندی ژنانی کەنەکە، نوێنەری تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان و ڕژاک سەردانی کامپی پەنابارانی مەخموریان کرد.


نزیکەی سێ مانگە گەمارۆ خراوەتە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانییان، شاندێکی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، نوێنەری تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سەردانی کامپەکەیان کرد و لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی عەشتارەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکە لەوێ پەیامێکیان پێشکەش کرد و دوای شەرمەزارکردنی ئەو گەمارۆیە، پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی کامپەکە ڕاگەیاند و داوای یەکێتی و یەکڕیزییان لە هەموو پارت و ڕێکخراوەکان کرد.

لە بەرامبەردا، جیهان کاپلان، وتەبێژی ئەنجومەنی عەشتاریش خۆشحاڵی خۆی لە هاتنی ئەو شاندە لە کاتێکی وەها هەستیاردا دەربڕی و وتی: بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان زەحمەتێکی زۆر دەبینین، نەخۆشەکانمان پێویستییان بە چاودێریی پزیشک هەیە، لە ڕێگەی ئێوەوە جارێکی دیکە بانگ لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە دەستوبرد کۆتایی بەو سیاسەتە بێنێت و کار و خەبات بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد بکات.

ش.ف