شوێنی مانەوەی سەدر بۆردوومان کرا

بەرپرسێكی نزیك لە موقەتەدا سەدر ئاشكرایكرد، كە شوێنی مانەوەی سەدر بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان بۆردوومان كراوە.


ساڵح ئەلعیراقی بەرپرسی نزیك لە موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئاشکرایکردووە، کە  ئەمڕۆ"حەنانە" شوێنی سەرەکیی مانەوەی سەدر لە نەجەف بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کراوە، بەڵام زیانی گیانیی بەدواوە نەبووە و سەدریش خۆی سەلامەتە.

ساڵح ئەلعیراقی هۆكاری بۆردوومانەكەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، كە شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر داوای لە كڵاوشینەكان كردووە، پارێزگاریی لە خۆپیشاندەران بكەن،، دوای ئەوەی لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە هێرش كرایە سەریان.

ش.ف