شیلان، لە سنووری هەولێرەوە دژی داگیرکاریی دەبێتە گەریلا

شیلان ڤیان، لە ناوچەی برادۆست-ی سەربە هەولێر، لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا بوو، شیلان کە گەریلایە و دەڵێت: خاکەکەمان لەبەرچاومان داگیرکرا و نەمانتوانی کارێک بکەین، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا ببم.


شیلان ڤیان ژنێکی گەنجی خەڵکی دەڤەری برادۆستە لە سنووری هەولێر، لە ساڵی ٢٠١٧دا بەشداری ڕیزی گەریلاکان دەبێت، شیلان وەک هەڵوێستێک بەرامبەر داگیرکردنی کوردستان بە تایبەت باشور، ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات و ئێستا لەناو ڕێزی یەکینەکانی ڕژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە و هێزەکانی پاراستنی ژن- هەپەژە، تێکۆشان دەکات.

شیلان تایبەت بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت و باس لەوە دەکات، کە لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە برادۆست بەشداری ڕێزەکانی گەریلا بووە، دەشڵێت: کورد قوناغێکی سەخت تێپەڕدەکات، گۆشەگیرییەکی سەختیش لەسەر ڕێبەرمان هەیە، دەوڵەتی تورکیش نیازی داگیرکردنی هەموو کوردستانی هەیە، داگیرکاریی تورک لە برادۆست خەڵکی زۆر تووڕە کردووە، لەبەرچاومان خاکەکەمان داگیر کرا و نەمانتوانی کارێک بکەین، ئەمە فشارێکی زۆری لە من کرد، وەک هەڵوێستێک لە بەرامبەر ئەمە بڕیارم دا بەشداری ناو گەریلا بم.

"من شوێنکەوتووی ڕێگای شەهید ڤیان سۆران-م"

شیلان ڤیان باسی کاریگەریی شەهید ڤیان سۆران لەسەر خۆی دەکات و دەڵێت: شەهید ڤیان سۆران کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من دانا، چالاکی و ژیانی شەهید ڤیان بۆ من جێی سەرنج بوو، بۆیە پاشناوی ڤیان-م هەڵبژارد و لەمانگی شوبات کە هەم ساڵوەگەڕی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتییە و هەمیش ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی هەڤاڵ ڤیانە بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا بووم، بەو شێوەیە ویستم ڕێگای شەهید ڤیان بەردەوامی پێبدەم، ئێستا لەناو گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم.

شیلان کە بۆ ڕۆژنیوز دەدوا، باسی ئەو هەستەی کرد، کە لە کاتی بوون بەرگەریلاییدا هەیبووەو وتی:"کاتێک بەشداربووم وەک ئەوەی جارێکی دیکە لە دایک بووبم دڵمخۆش بوو، تا ڕێبەرمان لە کوردستانێکی ئازاد نەبینین، دەست لە تێکۆشان بەرنادەین".

"با گەنجانی باشور لەدژی داگیرکاریی بەشداری ڕیزەکانی گەریلاببن"

ئەو گریلا باشورییە سڵاوی لە خەڵکی باشور کرد کە لە دژی داگیرکاریی تورک وەستانەوە و وەها دووا: سڵاوی خۆم دەنێرم بۆ خەڵکی باشور، وەک ژنێکی گەنجی باشوری کوردستان داگیرکاریم قبوڵ نەکرد، پێویستە گەنجانی باشور ئەو زۆڵمە لەسەر گەلەکەیان قبوڵ نەکەن، بۆ ئەوەی داگیرکاریی لەناوبەرن پێویسە بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا ببن، سەرهەڵدانی شیلادزێ و دێرەلۆک وەڵامێکی گەورە بوو بۆ دەوڵەتی تورک، بەڵام پێویستە بەردەوامی هەبێت.

"پێویستە ژنانی باشور ڕێگای ڕێبەر ئاپۆ هەڵبژێرن"

شیلان ڤیان لە کۆتایی قسەکانیدا، ئاماژە بە گرنگی تێکۆشانی ژنانی باشور دەکات و دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'شۆڕشی باشور شۆڕشی ژنە'، بەڕاستی ئەگەر بزوتنەوەیەک لە باشور دروستبێت، ئەوە بە پێشەنگایەتی ژن پێکدێت، بۆ ئەوەی زوڵم لەسەر ژنانی باشور هەڵوەشێتەوە تەنیا یەک ڕێگا هەیە، ئەویش ڕێگای سەرۆک ئاپۆیە، بۆیە پێویستە ژنانی باشور وەک هەڵوێستێک لە دژی گۆشەگیریی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن.

س.ح