شەنگال، کچێک سووتا و گیانی لەدەستدا

لە کۆمەڵگای گوهبەل کچێک کاتێک پوش و پاوانی وشکی دەوری ماڵەکەیان دەسووتاند، سووتا و گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای گوهبەل-ی سەربە شەنگال کچێک بەناوی 'مارتین برۆ' تەمەن ١٥ساڵ، کاتێک پوش و پاوەنی وشکی دەوری ماڵەکەیان دەسووتاند، ئاگر لە جەستەی بەربوو و گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییەی کەسوکارەکەی بە ڕۆژنیوزیان داوە، کچە ئەو شوێنەی کە سووتاندوویەتی بەنزینی لێبووەو بەهۆیەوە ئاگر بەربووەتە جەستەی.

دوای ئەو ڕووداوە کچەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سنونێ، بەڵام بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، دوای ئەوەش تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.

س.ح