شەڕڤانان ١٢ ژن و منداڵی ئێزدییان ڕزگار کرد

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ١٢ ژن و منداڵی ئێزدییان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد، ئەو ڕزگاربوانە لە شەنگال لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازییان لێکرا.


ئەمڕۆ لە شەنگال بە مەراسیمێکی جەماوەریی پێشوازیی لەو ١٢ ژن و منداڵە کرا، کە لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە لە هەنگاوی گەردەلولی جزیرە لە دێرەزۆر ڕزگارکرابوون لە دەستی چەتەکانی داعش.

لە مەراسیمی پێشوازییەکەدا شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یش ئامادەبوون.

ئەو کەسانەی ڕزگارکراون، کەڵکی گوندەکانی تل عەزێر و تلقەسەب و سنون و سولاخ و زارۆڤا و تلبنات و ڕەمبوسی-ن لە سنوری شارۆچکەی شەنگال، ئەوان لە فەرمانی ٢٠١٤ کەوتنە دەست چەتەکانی داعش.

ناوی ئەو ژن و منداڵانەی ئازادکراون:
وەها عەباس خەڵەف تەمەن ١٥ ساڵ، گوندی تل عەزێر

نادین فەرمان ساڵح تەمەن ١٨ ساڵ، گوندی سولاخ

سەبحا حەسەن کمۆ تەمەن ٣٠ ساڵ، ناوچەی سنونێ، کە دایکی پێنج منداڵە بە ناوەکانی، فەرهاد حەربی، فەدی، لێندا، لێزا، سەلاح.

ڕانیە جەلال خودێدا تەمەن ١٢ ساڵ، گوندی زارۆڤا

مەقبولە خدر تەمەن ٣٣ ساڵ، گوندی تلقەسەب

بەهار بادەل لە گوندی زارۆڤا

بەسێ حەمەد تەمیر تەمەن ٣٠ ساڵ، گوندی تلبەنات

بەهۆی ئەوەی ڕێڕەوی مرۆیی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوا گیراوە لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە، بۆیە ئەو هاوڵاتیە ئێزدیانە بە هەوڵدانەکانی شەڕڤانانی یەبەشە دەربازی شەنگال بوون.

 

ک.ک