فاتما کارا: بۆنی گوڵەکان ژیانی گوندم بیردەخاتەوە

فاتمە کارا ٢٠ ساڵە لە کامپی پەنابەرانی مەخمور گوڵ دەچێنێت، ئاماژە بەوە دەکات کە بۆنی گوڵەکان ژیانی گوندی بیردەخاتەوە.


سەرەڕای هێرش و گەمارۆ کاری ڕازاندنەوە و سەوزکردنی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بەردەوامە، فاتما کارا کە یەکێک لە دانیشتووانی کامپەکەیە، ٢٠ سالە خەریکی چاندنی گوڵە.

دەمەوێت لە دەورمدا گوڵ ببینم

فاتما کارا ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر بە چاندنی گوڵەوە خەریکە و دەڵێت: هەوڵدەدەم هەمیشە گوڵ بچێنم و گوڵەکان بە دەوری خۆمەوە ببینم، بۆیە ٢٠ ساڵە خەریکی ئەم کارەم، بە خۆشەویستییەکەی زۆرەوە شەتڵەکانیان دەڕوێنم و دەیانچێنم، بەیانیان هەڵدەستم و وەک منداڵداڵێک کە گەورەی دەکەم، هەموو گوڵەکان ئاو دەدەم و پێیانەوە خەریک دەبم.

هەر گوڵێک دەرمانێکە

فاتما ئاماژە بۆ سودی گوڵەکان بۆ تەندروستی دەکات و دەڵێت: لە هەموو گوڵێک دەرمانێک هەیە، سێ جۆرەی ڕێحان هەیە، یەکێکیان بۆنی هەیە، یەکێکیان ڕەشە و ئەوی دیکەش بۆناو خواردن بەکار دێت، شیلان هەیە کە زۆر جوانە، ڕول هەیە کە بۆ ئیلتیهاب باشە، پینگ و نەعنا بۆناو خواردن بەکار دێت، ڕۆژانە دەیان کەس پونگە و نەعنا بۆ دەرمان دەبەن، سەوزاییش بۆ چاو سوودی زۆری هەیە.

درواسێیەکانیش گوڵ دەچینن

فاتما هەروەها ئاماژە بەوەدەکات کە خۆشەویستی ئەو بۆ گوڵەکانی کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک داناوە و دەڵێت: درواسێیەکانیشم ئێستا گوڵ دەچێنن و شەتڵەکانیشی لەلای من دەبەن، لە کاتی ڕواییندا، گوڵەکان دیمەنێکی زۆر جوان دەبەخشن.

بۆنی پونگە گوندم بیربدەخاتەوە

لە کۆتایی قسەکانیشیدا فاتمە دەڵێت: سەوزەیەک کە زۆر حەزی لێدەکەم پونگەیە، لە هەموو شوێنی گوندەکەمان پونگە دەردەهات، کاتێک بۆنی پونگە دەکەم، گوندم بیردەکەوێتەوە.

ک.س