فێستیڤاڵی زیلان تایبەت بەدۆخی ژنان بەڕێوەچوو

١٥هەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ژنانی زیلان لە شاری لیڤەركوزنی ئەڵمانیا دەستی پێكرد.


ئەمڕۆ ١٥هەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ژنانی زیلان لە شاری لیڤەركوزنی وڵاتی ئەڵمانیا، بەپانێڵێك بەناونیشانی(توندوتیژی لەسەر ژنان سیاسەتە، دەبێت ئەمە بە سەرتۆداهاتبێت)دەستیپێكرد.


لە دەسپێكی پانیلەكەدا زیلان سەرحەد چالاكوانی كورد لەوتەیەكدا باسی لەوەكرد،، توندوتیژی لەسەر ژنان لەهەموو بوارەكانی ژیاندا بەڕێوەدەچێت، توندو تیژی تەنها فیزیكی نییە، بەڵكوو بناغەییە.


زیلان سەرحەد باسی لە تێكۆشانی ٤٠ساڵە كردو وتی:"بۆ گەشە پێدانی هۆشیاری ژنان و بۆ ئەوەی كە ناسنامەی خۆی بدۆزێتەوە ڕووداوی گرنگ ڕوویانداوە".


سەرحەد ڕوونیشیكردەوە، كەمپەینەكەی تەڤگەری ژنانی كوردی ئەوروپا ئەوەیە كە توندوتیژی لەسەر ژنان لاببرێت.


هولیا یالچین ئەندامی یەكێتی ژنانی سوسیالیستیش لەسەرتێكۆشانی ژنان قسەیكردو سڵاوی نارد بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا و وتی، ئاسۆی تێكۆشانی ڕێكخستنەكانی ژنان لە ڕۆژئاواوەیە.