فەرماندەی گشتی شەڕڤانان و فەرماندەکانی ئەمریکا کۆبوونەوە

لە کاتێکدا جێمزجفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەگەڵ کاربەدەستانی تورک کۆدەبێتەوە، مەزلوم عەبدی-ش لەگەڵ ژەنەراڵ کێنت مەکنزی و ژنراڵ ویلیام ڕۆباک لە ڕۆژئاوا کۆبووەتەوە.


ئەمڕۆ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر شەڕی دژی داعش و گۆڕانکارییەکان لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ کێنت مەکنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و ویلیام ڕۆباک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش کۆبووەوە.

مستەفا بالی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، لە تویتەر ئەو هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: لەو کۆبوونەوەیەدا دوایین پێشکەوتنەکان لە هەرێمەکە و بەردەوامکردنی شەڕی دژی داعش باسیان لەسەر کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جێمزجفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لە تورکیا کۆدەبێتەوە.

س.ح