قەسرێ‌، وۆرك شۆپێك لەسەر كاری ڕێكخراوەیی و یەكسانی جێندەری ڕێكخرا

لە شارە دێی قەسرێ بە بەشداری چەند گەنجێك لە كچان و كوڕانی شارەدێكە، وۆرك شۆپێك بەمەبەستی كاری بەكۆمەڵ لە ڕێكخراوەكان و یەكسانی جێندەری ڕێكخرا.


بۆ زیاتر گرنگیدان بەكاری بەكۆمەڵ و پەرەدان بە بەشداریی ژن لە كایەی ڕۆشنبیریی، تۆڕی پێگەیاندنی گەنجانی هاوتەمەن بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی ڕۆشنبیریی قەسرێ، ئەمڕۆ لەچوارچێوەی وۆرك شۆپێكدا چەند چالاكیەكی ئەنجامدا، كە گوزارشتبون لە كاری پێكەوەیی و قسەكردن لەسەر یەكسانی جێندەری.

هاوژین ڕەسوڵ یەكێك لە ئەندامانی ناوەندی ڕۆشنبیری قەسرێ بە ڕۆژنیوزی وت، لەگەڵ ڕێكخراوی گەنجانی هاوتەمەن بەپێویستمان زانی كە چەند چالاكیەك ئەنجامدەین لە چوارچێوەی وۆرك شۆپێكدا كە بریتی بوون لە پرسی یەكسانی ڕەگەزی و كاری ڕێكخراوەیی ژنان و ڕاهێنان لەسەر تیم ۆرك.

وتیشی، ئەم جۆرە چالاكییانە سودێكی زۆری هەیە بەتایەت بۆ ئەو ناوچانە كە وادەكات زیاتر ژنان بێنە پێشەوە بۆ كاری ڕێكخراوەیی.

بەهرە یەكێك لە بەشدارانی وۆرك شۆپەكە بوو بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:" چالاكییەكە بەمەبەستی قسەكردن بوو لەسەر دوو تەوەری گرنگ كە پێمان وابوو پێویستییەكی زۆرە بۆ كۆمەڵگەكەمان، ئەوانیش هاتنە پێشەوەی ژنان بۆ كاری ڕێكخراوەیی و بابەتی یەكسانی جێندەری كە وەك ئەزانین كۆمەڵگا تا دێت زیاتر پێش دەكەوێت بۆیە پێویستیشە لەو دوو بابەتە زیاتر هۆشیاری لای ژنان و گەنجان هەبێت.

د.ح