قەڵادزێ، ژنێك گیانی لەدەستدا

ئەم شەو تەرمی ژنێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ‌، بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس بە حەبل خنكاوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند": كاتژمێر 8:25 خولەكی ئەمشەو، تەرمی ژنێك بەناوی  ( ز . ع . ح) لەدایك بووی ساڵی 1974 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی شارۆچكەی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە بە حەبل خنكاوە."

لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووە: ناوبراو دایكی چوار كچ و كوڕێكە و بەوتەی هاوسەرەكەی باری دەروونی جێگیر نەبووە، بۆ هۆكاری ڕاستەقینەی مردنەكەشی بەڕێكرا بۆ سلێمانی، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

د.ح