كچانی قامیشلۆ نازناوی خولی تۆپی پێی كانتۆنی جزیرە-یان بردەوە

تیمی كچانی یانەی قامیشلۆ نازناوی یەكەم خولی تۆپی پێی كچانی كانتۆنی جزیرە-ی بردەوە.


هەفتەی ڕابردوو خولی تۆپی پێی كچان لەسەر ئاستی كانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێكرد، كە لەلایەن دەستەی گەنجان و وەرزشی كانتۆنەكەوە سەرپەرشتیی دەكرا و تیمی كچانی شەش یانە تیایدا بەشداربوون.

دوێنێ لە یاریگای هەیسەم كەجۆ لە شاری قامیشلۆ، یاریی كۆتایی خولەكە لەنێوان هەردوو تیمی كچانی یانەی قامیشلۆ و یانەی ئەهلی-ی عامودا بەڕێوەچوو، تیایدا كچانی یانەی قامیشلۆ بە گۆڵێكی بێبەرامبەر سەركەوتنیان بەدەستهێنا.

ش.ف