كچێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ بە پەت خنکا

كچێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ بە پەت خنکا، پۆلیسیش، دەڵێت: كچه‌كه‌ له‌ماڵی خۆیاندا خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی دەڵێن ئاگاداری ڕووداوه‌كه‌ نین.


شه‌وی ڕابردوو، له‌ سنوری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، کچێک گیانی لەدەستدا.

عه‌بدوڵا حوسێن، وته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی گوڵاڵه‌، به‌ ڕۆژنیوزی وت: ڕووداوه‌كه‌ له‌ گوندی سه‌یف سه‌عد بووه‌، كچه‌كه‌ به‌ خنكێنراوی هێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و لێره‌وه‌ بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانی و زانیاریی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری دیاله‌ كراوه‌.

لای خۆیەوە نیهاد محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌، به‌ڕۆژنیوز، وت: كچه‌كه‌ له‌ماڵی خۆیاندا خۆی هه‌ڵواسیوە‌، به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی هۆکارەکەی نازانن و ئاگاداری ڕووداوه‌كه‌ نین، به‌ڵام پۆلیسی شاره‌دێیه‌كه‌ ده‌ستی به‌لێكوڵێنه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌.

ک.س