كچێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا

كچێكی تەمەن ١٧ ساڵان بە چەكی كلاشینكۆف كوژراو و باوكی كچەكەش دەڵێت، کە كچەكەی لەلایەن براكەی خۆیەوە كوژراوە.


درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندی تارینا-ی شارەدێی خەلیفانی سەر بە شارۆچكەی سۆران لە پارێزگای هەولێر كچێكی لەدایکبووی ٢٠٠٢ بە چەكی كڵاشینكۆف كوژرا.

پۆلیسی سۆران وتەی باوکی کوژراوەکەی وەرگرتووە و بەپێی لێدوانێکی سەعدون نەبی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بۆ ڕۆژنیوز، باوکەکە وتویەتی"کچەکەم لەلایەن براکەی خۆیەوە کوژراوە".

سەعدون نەبی، وتیشی:"دەست بەجێ ئەفسەری ئیشكگر لەگەڵ تیمێك چوونە شوێنی ڕووداوەكە بۆ دەست گیركردنی تۆمەتبار، بەڵام هەڵهاتووە بۆ شوێنێكی نادیار و دۆسیە لەسەر ئەم ڕووداوە كراوەتەوە و بەدواداچوونیش بەردەوامە" .

ش.ف