KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 28, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

كژار: كاتی ئەوە هاتووە شۆڕشی ژنان بپارێزین

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
30/09/2022 - 3:51:54 pm
لەناو ژن ‌
0 0
A A
كژار: كاتی ئەوە هاتووە شۆڕشی ژنان بپارێزین
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

كۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند: شۆڕشی گەل لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەپێشەنگایەتی ژنان دەیسەلمێنێت، كە خەڵك هۆشیارە، خاوەن ئیرادەیە و ئیتر لە مەیدانەكان خەبات بۆ ئازادی دەكات، دەشڵێن: ئازادی ژنان كلیلی چارەسەركردنی هەموو كێشەكانە و كاتی ئەوە هاتووە بە یەكگرتووی شۆڕشی ژنان بپارێزین.

ئەمڕۆ كۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان – كژار ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی ڕاپەڕینی گەلان بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، لە ژێر ناوی ” كاتی ئەوە هاتووە شۆڕشی ژنان بپارێزین” بڵاوكردەوە.

لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكەی كژاردا هاتووە، ژنان بە تێكۆشانیان لە سەدەی بیست و یەكدا ئازادی ژنان و مرۆڤایەتی مسۆگەر دەكەن و ژنان ئێستا مێژووی ئازادی خۆیان دەنووسنەوە و لە ڕێگەی  تێكۆشانیانەوە هەموو ئەو دیوارانەی عەقڵییەتی رەگەزپەرست، كە بۆیانی دروستكردووە دەڕوخێنن و شۆڕشی ژنان و ئازادیی گەل مسۆگەر دەكەن.

دەشڵێت: ژنان بە تێكۆشانیان نیشانیان دا كە ژیان بەبێ ژن و بەبێ ئازادی نابێت، خاوەن دەركەوتن لە ژینا ئەمینی، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا، تێپەڕبوونی پرۆسەیەكی نوێی گۆڕانكاری و وەرچەرخان بوو.

كژار ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ڕاپەڕینانەی دوای كوشتنی ژینا ئەمینی شار لە دوای شار بە یەك دروشم دەستی پیكرد، ئەوەی سەلماند، كە گەلەكەمان توانای ڕێكخستن و یەكگرتنیان هەیە، دەشڵێت: كاتی پاراستنی شۆڕشی ژنانە‌، كاتی پاراستنی هەبوون و شوناس و ئازادی ژنانە. با لە هەموو گۆڕەپانەكاندا خۆمان بەهێز بكەین و تێكۆشان زیاتر كەین و خاوەنداری لە شۆڕشەكەمان بكەین.

كژار دەشڵێت: لەسەر ئەم بنەمایە، كە هەموو ئێمەی ژنان ئازارەكانمان هاوبەشن، پێویستە خەباتمان بۆ ئازادیش هاوبەش بێت، دەتوانین لە دەوری دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی،‌ كە هەموو ئازادیخوازێك خۆی تێدا دەبینێتەوە، كۆ ببینەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی كژار:

ژنان بە تێكۆشانیان لە سەدەی بیست و یەكدا ئازادی ژنان و مرۆڤایەتی مسۆگەر دەكەن. ژنان ئێستا مێژووی ئازادی خۆیان دەنووسنەوە و لە ڕێگەی  تێكۆشانیانەوە هەموو ئەو دیوارانەی عەقڵییەتی رەگەزپەرست كە بۆیانی دروست كردووە دەڕوخێن و شۆڕشی ژنان و ئازادیی گەل مسۆگەر دەكەن. تووڕەیی و ڕق و كینەی دەیان ساڵی ژنان لە دژی ڕژێمی داگیركەر، ئەمڕۆ بۆتە دەنگی هاواری ئازادی. بۆتە دەنگی شۆڕشی گەلان. ڕاپەڕینی گەلان بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، ڕەتكردنەوەی عەقڵیەتی دەوڵەت-نەتەوە، كە لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزم، رەگەزپەرەست و ئایین پەرەست دامەزراوە. ساڵانێكە گەل و باوەڕی بوونەتە قوربانی عەقڵیەتی فاشیست و قۆرخكاری ڕژێمی داگیركەری ئێران. ئەو كارە بوێرانەی شلێر رەسولی، ڕەتكردنەوەی عەقڵیەتی دەستدرێژیكار بوو. بانگەوازیەك بۆ خاوەندارێتی بەهاكانی كۆمەڵگا بوو. كوشتنی ژینا ئەمینی بە شێوەیەكی دڕندانە لە ناوچوونی ڕژێمی هەژموونی دەست پێ كرد. ئەو ژنەی بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”‌ بوو بە هێمای یەكگرتنی گەلان و هۆكاری بەرزكردنەوەی خەبات بۆ ئازادی لە دژی هەموو جۆرە دەستدرێژی و زوڵمێكی داگیركەرانە. ژنان بە تێكۆشانیان نیشانیان دا كە ژیان بەبێ ژن و بەبێ ئازادی نابێت. خاوەن دەركەوتن لە ژینا ئەمینی، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا، تێپەڕبوونی پرۆسەیەكی نوێی گۆڕانكاری و وەرچەرخان بوو.

ڕژیمی ئیسلامی هەر لەو ڕۆژەوەی هاتە سەر دەسەڵات دەستی بە كوشتن و دەستدرێژی و ئەشكەنجەدان و لە سێدارەدانی خەڵك كرد. بوو بە ماشێنی سێدارە بۆ خەڵك و زیاتر لە دیكتاتۆرەكانی پێشوو، خەڵك و بە تایبەتی ژنانی لە هەموو بوارەكانی ژیاندا میلیتاریزە كرد و پێی وابوو بە برسیكردنی كۆمەڵگا و بەرتەسك كردنەوەی ئازادی سەردەكەوێت. بەڵام  ئەمە تەنها خۆ هەڵخەڵەتاندنێك بوو. سیستەمێك كە نەتوانێت چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتییەكان بكات، لە ناخەوە دەڕزێت و بە تێپەڕبوونی كات بە ڕیگایەك جگە لە بڵاوبوونەوە و داڕمانی بۆ نامێنێتەوە. لەو شوێنەی كە ژن و گەنجی تێدا بێت وە توانای بنەڕەتی كۆمەڵگا زیندووە، زۆر زوو دەستبەرداری ئازادی نابن. ئازادی  لە ناخی مرۆڤەكان دایە و هیچ هێزێك ناتوانێت لە ناخی مرۆڤی دەرخات چونكە كەس  ناچار نییە وەك كۆیلە بژی. رژێمی داگیركەر بۆ ماوەی ٤٣ ساڵە دەیهەوێت بە هەموو شێوەیەك كۆیلایەتی بەسەر ژنان و گەلاندا بسەپێنێت، بە شێوەیەكی سیستماتیك هەبوونی ژنانی كردە ئامانج و دەیویست كۆمەڵگا لە كەسایەتی ژندا ژێردەست بكات. بەڵام ژنان و گەلی ئازادیخواز بە هەموو شێوەیەك تێكۆشانیان كرد، بەدیلی زۆریان دا و ملكەچی سیستەمی ستەمكار نەبوون. ئەوان ڕۆحی ئازادییان پاراست و ئەمڕۆش ئەم ڕۆحەیە كە بۆتە هەوێنی شۆڕشی گەل كە عەقڵیەتی داگیركاری لەناو دەبات. ئامانجی سەرەكەی رژیم، ئەوەیە كە ژنان بێ پاراستن بهێڵێتەوە و لە كەسایەتی ژن دا كۆمەڵگەش بێ پەرچەكردار بێت؛ كۆمەڵگا لە ئەخلاق و سروشتی خۆی دوور بخاتەوە. بەڵام دەتوانین بڵێین دەسەڵاتی پاوانخواز لە سیاسەتی زوڵم و توانەوەیدا شكستی هێناوە. كۆمەڵگا زیندووە و بە پەرەپێدانی شەپۆلەكانی شۆڕش سروشتی خۆی دەپارێزێت. دەستدرێژی لە سەر خۆی قبوڵ ناكات، بەها ئەخلاقییەكانی خۆی دەپارێزێت و كۆمەڵگەیان بە ڕێوە بەرن. شۆڕشی گەل بە پێشەنگایەتی ژنان دەیسەلمێنێت كە خەڵك هۆشیارە، خاوەن ئیرادەیە و ئیتر لە مەیدانەكان خەبات بۆ ئازادی دەكات. هەبوونی خۆی دەپارێزێت و ئازادی خۆی مسۆگەر دەكات. ڕاپەڕینە ڕادیكاڵەكان لە ڕۆژهەڵات و ئێراندا دەیسەلمێنن كە كۆمەڵگا چیتر دەستدرێژیكردنە سەر بەهاكانی قبوڵ ناكات و داوای مافە دیموكراتییەكانی خۆی دەكات. كۆمەڵگای دیموكراتیك كۆمەڵگایەكی ئەخلاقی و سیاسییە. ئەخلاقیش بیر و هزری ئازادی و دادپەروەریە لە كۆمەڵگادا و ویژدانی كۆمەڵگەیە. لەسەر بنەمایەك كە هەموو خوەسەریەك، هەموو جیاوازییەك بپارێزێت، پێكەوە ژیانی گەلان مسۆگەر دەكات. ئەوە هێزی بنەڕەتی بڕیار و پراكتیكە كە سیستمی كۆمەڵگا پێك دێنێت و سیاسەتیش خەباتە بۆ ئازادی و عەقڵی هاوبەشی كۆمەڵگایە. دەتوانین بڵێین ئەوە ئەخلاق و ویژدانی گەلانە كە شۆڕشی ئازادی پێش دەخات.

بەدرێژایی مێژوو هەمیشە ژن سەرچاوەی ژیان بووە، بەڵام لە سیاسەت و سیستەمی ڕژێمی ئێراندا. لەبەرئەوەی هیچ حیسابیك بۆ ژنان نەدەكرا، نەیاندەتوانی لە گۆڕەپانەكانی مرۆیی، سیاسی، ئابووری، یاسایی و گشتیدا خۆیان دەرببڕن. دەسەڵاتی سەركوتكەر و هەژموونخواز لە ماوەی ئەم ٤٣ ساڵەدا هەوڵی داوە وزەی بەرخۆدانی كۆمەڵگا سەركوت بكات. هەروەك چۆن هەموو هێزێكی داگیركەر لە سەرەتادا هێرش دەكاتە سەر بوونی ژن، ڕژێمی هەژموونی ئێرانیش بە هەمان شێوە داگیركاریی خۆی لەسەر بیر و جەستەی ژنان ئەنجامدا. لە ڕێگەی یاسا و شەریعەتەوە عەقڵیەتی ڕەگەز پەرستی رەوا كرد و دایبەزاندە هەموو گۆڕەپانەكانی ژیان. ژیانی بۆ ژنان كردە زیندان. لە بەرامبەر هەموو ژنانی كورد و فارس و بەلووچ و ئازەری و عەرەبدا، لە ژێر ناوی حیجاب و گوناهدا، هەموو جۆرە دەستێوەردانێكی بە ڕەوا دەبینی. لە بنەڕەتدا تەنها سەری ژن داناپۆشێتێت، بەڵكو دەیەوێت مێشكی ژنان داپۆشێت. بەم شێوەیە ئامانجی ئەوە بوو كۆمەڵگایەك بونیاد بنێت بەبێ بیركردنەوە و لێ پرسین كردنەوە. ژنان لە هەموو مافە سەرەتاییەكانیان بێبەش كران و ڕۆژانە لە ژێر ناوی حیجاب هێرشیان كرا سەر. عەقڵیەتی سێكس پەرست و ئایین پەرستی وەك چەكێكی ئەساسی لە دژی بوونی ژنان بەكاردەهێنا. ژنان لە گۆڕەپانی سیاسەت دوورخرانەوە و لە هەموو مافێك بێبەش كران و ڕووبەڕووی هێرشی پیاوسالاری بوونەتەوە. بەڵام ژنان لە زیندانەكاندا، لە گۆڕەپانەكاندا، تەنانەت لە ماڵەكانیشیاندا بەرخۆدانیان كرد و تەسلیمی دەسەڵاتی داگیركەر نەبوون.

هەر بەو هۆیەشەوە شۆڕشی گەل لە كەسایەتی ژناندا بە ئەزموون دەكرێت. خەباتی ژنان لە جاران بەهێزتر بووە و خەریكە ئایدۆلۆژیای رژیمی ئیسلامی لەناو دەبات. ژنان بە خەبات و تێكۆشانیان دیوارەكانی زیندان بێمانا دەكەن و دەنگی خۆڕاگری بەرز دەكەنەوە. ژنان هێز دەبەخشن و ورەی پێشەنگایەی بەرز دەكەنەوە و پەرە بە ئیرادەی ئازاد دەبەخشن. ئازادی خەڵك بەندە بە ئازادی ژنانەوە. ئازادی ژنان كلیلی چارەسەركردنی هەموو كێشەكانە. هاوكاری گەلان و بەتایبەت هاتنی پیاوان بۆ مەیدان، زانست و لێگەڕینی بە دوای ئازادی لە كۆمەڵگادا پێناسە دەكات. ئەم شۆڕشە كە لە هەموو شەقامەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا سەری هەڵداوە، شۆڕشێكی زیهنی و كۆمەڵایەتییە. بنیاتنانی پارادایمێكی نوێیە كە هەموو و چین و ئایین و نەتەوەكان لە دەوری یەك ئامانج كۆدەكاتەوە كە ئەویش پەسەندكردنی سیستەمی كۆنفیدڕاڵیزمی دیموكراتییە. لە كەسایەتی و شۆڕشی ژنان دا، خەیاڵی گەلان دەگات بە حەقیقەت.

ئەم قۆناخە ناچارمان دەكات درك بەوە بكەین كە وەك ژن ڕێكخستن و یەكگرتن و پاراستن چەندە گرینگە. ئەو ڕاپەڕینانەی دوای كوشتنی ژینا ئەمینی شار لە دوای شار بە یەك دروشم دەستی پی كرد، ئەوەی سەلماند كە گەلەكەمان توانای ڕێكخستن و یەكگرتنیان هەیە. ژنان و گەنجان گیانی خۆیان دەكەن بە قەڵخان و دەبنە شەهیدی شۆڕش بۆ ئازادی ژن و ژیان. پێویستە بە زانستێكی قووڵ كە لە فەلسەفەی ئازادیخوازی ‘ژن، ژیان، ئازادی‌ەوە سەرچاوەی گرتووە، دەستكەوتەكانمان بپارێزین. لە ئێران ژنان ئەزموونی مێژووییان هەیە، باش دەزانن دەسەڵات و هێزی نێرسالار چۆن هێرش دەكاتە سەر دەستكەوتەكانی ژنان. نموونەی ئەمەش شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ە كە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی بۆ كرا، ئەم شۆڕشە بۆ ژنان و خەڵكی ئازادیخواز وەرچەرخا بۆ دژە شۆڕش و دیكتاتۆریەت و لەم پێناوەش دا  ژنان زۆرترین قوربانییان دا. بەڵام ئێستا ئێمە وەك ژن خاوەن هێز و بیرۆكە و ڕیگەی چارەسەرین، خاوەن هێزی پێشەنگین، لەبەرئەوەش هەموو گۆڕەپانەكانی ژیان دەكەین بە گۆڕەپانی تێكۆشان و شۆڕش. پارادایمی ئازادیخوازی لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا بە پێشەنگایەتی ژنانی كورد ئیلهامبەخش بوو بۆ ژنان لە هەموو جیهاندا. ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانیش ئیلهامیان لەم پارادایمە وەرگرتووە و لە كەسایەتی ژینا ئەمینیدا پریشكی ئاگری ئازادی لە هەموو وڵاتەكانمان گەشەی كرد، كە ئێمە پێی دەڵێین شۆڕشی ژنان. هەر بۆیە دەڵێین ‘كاتی پاراستنی شۆڕشی ژنانە‌، كاتی پاراستنی هەبوون و شوناس و ئازادی ژنانە. با لە هەموو گۆڕەپانەكاندا خۆمان بەهێز بكەین و تێكۆشان زیاتر كەین و خاوەنداری لە شۆڕشەكەمان بكەین. هەموو ژنێك، هەر ئەندامێكی كۆمەڵگە پێویستی بەوەیە خۆی بەشێك لەم شۆڕشە ببینێت و خەبات بۆ ئازادییەكەی بكات.

لەسەر ئەم بنەمایە كە هەموو ئێمەی ژنان ئازارەكانمان هاوبەشن، پێویستە خەباتمان بۆ ئازادیش هاوبەش بێت. دەتوانین لە دەوری دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی‌ كە هەموو ئازادیخوازێك خۆی تێدا دەبینێتەوە، كۆ ببینەوە. با یەك دەنگ بین و یەكگرتوو بین. خەبات و ئارەزووی ژنان هەموو سنوورێك دەشكێنێت. كوردستان هاواری ئازادی لە دژی ستەمی ستەمكاران بەرزكردەوە. ئەهواز، بەلوچستان، لوڕستان، ئازەربایجان و هەموو شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران وەڵامیان دایەوە و بوون بە یەك دەنگ. پێویستە هەموو كەسێكی خاوەن ویژدان سیستەمی داگیركەر ڕەت بكاتەوە و بچێتە ناو هێڵی بەرخۆدانی خەڵكەوە.

با هەموو ژنان بە هێزەوە خۆمان ڕێكبخەین و لە ژێر یەك چەتردا تێكۆشانمان بەرز بكەینەوە و بە ئازادیی هەموو ژنان داخوازییەكانی ژینا مسۆگەر بكەین. هیچ هێزێك بەبێ ڕێكخستن ناتوانێت سەربكەوێت، بۆیە تا زیاتر ڕێكخراو بین، بەهێزترین.

لەم كاتەدا دەتوانین سیستەمێكی هاوبەش بۆ پاراستنی ژنان بونیاد بنێین. نابێت هیچ ژنێك بەبێ پاراستن بمێنێتەوە. پاراستنی جەوهەری، پاراستنی رەوا، مافی هەموو تاكێكی كۆمەڵگایە. دەسەڵاتی پاراستنی ژنان دەسكەوتەكانی شۆڕش لە كایەی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا دەپارێزێت. ئێستا كاتی ئەوەیە هەموو ژنێك بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ و بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی بەرگری هاوبەش خەبات بكات.

ڕێبەر ئاپۆ لە خەباتی ٥٠ ساڵەی خۆیدا هەمیشە گرنگی بە خەبات و ڕێكخستن و پاراستنی ژنان دەدا. ئازادی ژنانی كرد بە بناغەی هەموو ئازادیەكان. بەهۆی ئەوەوە ئەمڕۆ ژنان بە ڕێكخستنی خۆیان و بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی‌ بوونەتە بازنەیەك لە دەوری ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ. جارێكی تریش ژنانی كوردستان و دەرەوەش تێكرا بە دەنگی بەرز دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی‌یان وت و سەلماندیان‌ كە سیستەمی ئیمرالی بە بیری ڕزگاریخوازی ژنان لەناو دەچێت. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە وەك بزووتنەوەیەكی ڕێكخستن كراوی ژنان – كەژار، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە ڕێكخستن و یەكگرتن و پاراستنی ژنان. بە بنیاتنانی سیستمی كۆنفیدڕاڵی دیموكراسی، بەرخۆدان و خەباتی ژنان لە ئامێز دەگرین. لە هەموو گۆڕەپانەكانی ژیاندا، لەسەر بنەمای یەكگرتنی ژنان، ڕێكخراوەكە فراوانتر دەكەین و هەموو گۆڕەپانەكانی ژیان دەكەینە جێی تێكۆشان. هەر بۆیە ئێمە وەك كژارهەڵمەتێك بە ناوی ‘كاتی پاراستنی شۆڕشی ژنانە‌ ڕادەگەیەنین. ژنان بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی‌ شۆڕشی ئازادییان ڕاگەیاند و بە گیانی خۆیان بەدیلیان بۆ ئەو شۆڕشەیان دا. ئێمە وەك كژار بە ئەركی سەرەكی خۆمان دەزانین كە هەڵمەتی پاراستنی شۆڕشی ژنان بەو خاڵانەی كە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا ڕابگەیەنین. لەسەر ئەم بنەمایە خەبات بهێنە ناو هەموو ماڵ و كۆڵان و گۆڕەپانەكان. هەروەها داوا لە هەموو ژنانی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەكەین كە بێن و تێكۆشانمان زیاتر بكەین و شۆڕشی ژنان و گەلان بپارێزین.

كۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان – كژار

30.09.2022

ڕ.ڕ

دواتر

ئێران لەبارەى خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى لەهەرێم لەلایەن ئەمریکاوە هاتە دەنگ

پێشتر

هەپەگە: ئەفسەرێک و پێنج داگیرکەر لە زاپ و خواکورک سزادران

بابەتی پەیوەندیدار

“دەنگی كوێستان، دەنگی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییە”

“دەنگی كوێستان، دەنگی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییە”

27 كانونی دووه‌م 2023
ئەقڵیەتی پیاوسالاری وای کردووە ژنان لە پرسە سیاسییەکاندا پەراوێزبخرێن

ئەقڵیەتی پیاوسالاری وای کردووە ژنان لە پرسە سیاسییەکاندا پەراوێزبخرێن

26 كانونی دووه‌م 2023

 ژن لە ترۆپکی سەرکردایەتی و ڕابەرایەتییدا

تاوانبارانی دەستدرێژی بۆسەر منداڵ “دەخەسێندرێن”

مامۆستایەکی ژن ناچاری خۆسوتاندن کرا و گیانی لەدەستدا

کەژاڵ نوری بەرهەمێک بۆ گەریلاکانی ئازادیی دەنووسێت

پێشتر
هەپەگە: ئەفسەرێک و پێنج داگیرکەر لە زاپ و خواکورک سزادران

هەپەگە: ئەفسەرێک و پێنج داگیرکەر لە زاپ و خواکورک سزادران

زۆرترین خوێندراو

سەلام عەبدوڵا

هاوسەرۆکى تەڤگەری ئازادی لەڕانیە دەستگیر کرا

27 كانونی دووه‌م 2023

ئەمڕۆ هەینى هاوسەرۆکى تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەى کوردستان لە ڕانیە لەلایەن هێزێکى ئەمنییەوە دەستگیرکراوەو تائێستا هۆکارەکەى نازانرێت لەسەر چی دەستگیرکراوە، وتەبێژی...

حه‌سۆ ئیبراهیم

حەسۆ ئیبراهیم: ئۆپراسیۆنەكەی شنگال وەڵامێكە بۆ دوژمنانی ئێزدیی

27 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری شنگال، ئۆپراسیۆنی یەبەشە و هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە لە دژی سیخوڕەكان بەرزنرخاند و ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنەكە وەڵامێكە بۆ نەیاران"....

لە ڕانیە گردبوونەوەیەک بۆ ئازادکردنى هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەنجام دەدرێت

لە ڕانیە گردبوونەوەیەک بۆ ئازادکردنى هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەنجام دەدرێت

27 كانونی دووه‌م 2023

ئەمڕۆ هەینى هاوسەرۆکى تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەى کوردستان لە ڕانیە لەلایەن هێزێکى ئەمنییەوە دەستگیرکراوەو تائێستا هۆکارەکەى نازانرێت لەسەر چی دەستگیرکراوە، تەڤگەری...

زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە چەكدارییەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران ئاشکرا دەکرێت

زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە چەكدارییەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران ئاشکرا دەکرێت

27 كانونی دووه‌م 2023

ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران، هێرشێكی چەكداری كرایە سەر، باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و میدیكانی ئێرانیش باس لەوە دەكەن كە هێرشبەرەكە دەستەبەر...

هەدەپە لەگەڵ دەمیرتاش لە بارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆبوەوە

هەدەپە لەگەڵ دەمیرتاش لە بارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆبوەوە

27 كانونی دووه‌م 2023

شاندی هەدەپە لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆبووەوە، دەمیرتاش ڕایگەیاندووە لە پشت ئەو ناوەوە دەوەستێت کە...

ژمارەیەک چاودێری سیاسى چەند مەترسییەک لەسەر گەلی کورد ئاشکرا دەکەن

ژمارەیەک چاودێری سیاسى چەند مەترسییەک لەسەر گەلی کورد ئاشکرا دەکەن

27 كانونی دووه‌م 2023

لە شاری سلێمانی دیبەتێک لەژێر ناونیشانی" کورد لەبەردەم گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داگیرکاری هەرێمی" بەڕێوەچوو تیایدا بەشدارانى دیبەیتەکە ئاماژەیان بە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke